کەرکوک.. کەشناسێک سەبارەت بە خۆڵبارین هۆشداریدەدات

کەرکوک.. کەشناسێک سەبارەت بە خۆڵبارین هۆشداریدەدات
شەپۆلی خۆڵبارین

کەشوهەوای گشتیی کەرکوک چۆن دەبێت؟

​بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی عێراق، کەشوهەوای ئەمڕۆی پارێزگای کەرکوک سەقامگیر دەبێت و ئاسمان لە ساماڵەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوەڕاستی ڕۆژدا کەمێک بەرزبوونەوە لە پلەکانی گەرمادا بەخۆوە دەبینێت و هیچ ئەگەرێکی بارانبارین لە ئارادا نییە.

​پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو

​بەرزترین پلەی گەرما لە ڕۆژدا دەگاتە ٣٤ پلەی سیلیزی. لە شەویشدا پلەکانی گەرما بۆ ٢٠ پلەی سیلیزی دادەبەزن و بەهۆی بوونی بارستە هەوایەکی فێنکەوە کەشێکی تەواو فێنک دروست دەبێت.

​هۆشداری لە شەپۆلێکی خۆڵبارین

​پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمشەو شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوودەکاتە بەشێکی ناوچەکان و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پارێزگای کەرکوکیش دەبێت.