کە لە ئێستادا سەرجەم ئۆتۆمبێلە هایبرید و کارەباییەکان بە تەواوی دەکەونە بەر چوارچێوەی ڕسوماتی گومرگییەوە

دەستەی گومرگ ڕونکردنەوە لەسەر لێخۆشبوونی گومرگیی ئۆتۆمبێلە هایبرید و کارەباییەکان دەدات.

نوێترین زانیارییەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی چەند خشتە و بەڵگەنامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەخەن، کە باس لە لێخۆشبوونی گومرگیی ئۆتۆمبێلە کارەبایی و هایبریدەکان دەکەن. 

لەم چوارچێوەیەدا، شارەزایان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕایگەیاند کە ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوکراونەتەوە کۆنن، هەڵوەشاونەتەوە و هەموارکراون و هیچ بنەمایەکی یاساییان لە ئێستادا نییە.  

بەپێی زانیارییەکان، هەموو ئەو هەواڵ و ڕاگەیانراوانەی لە پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەم بارەیەوە بڵاودەبنەوە، دوورن لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی قانونییان نییە. 

جەختیش کراوەتەوە کە لە ئێستادا سەرجەم ئۆتۆمبێلە هایبرید و کارەباییەکان بە تەواوی دەکەونە بەر چوارچێوەی ڕسوماتی گومرگییەوە، و ئەم پرۆسەیە بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوە فەرمییەکان لە عێراق بەڕێوەدەچێت