40 هەزار دینار سزا دەدرێن
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ: ٤٠ هەزار دینار سزا بۆ فڕێدانی زبڵ لە ئۆتۆمبێلەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە کاتی شۆفێریدا زبڵ و پاشماوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە فڕێبدەنە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، بە بڕی ٤٠ هەزار دینار سزا دەدرێن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، پاک و خاوێن ڕاگرتنی شەقامەکان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری هاووڵاتیان جێبەجێ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ داوای لە شۆفێران و هاووڵاتیان کردووە پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن و هاوکاری پاراستنی ژینگە و جوانی شارەکان بکەن