ئاسایشی نیشتمانی تۆڕێکی گەندەڵی لە دەروازەی چیمەنی کەرکووک دەستگیر دەکات
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەسپاکی لە کەرکووک ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی ئەنجامدا و تێیدا تۆڕێکی گەندەڵی لە دەروازەی هاوبەشی چیمەن لە نێوان کەرکووک و سلێمانی هەڵوەشاندەوە کە پێنج کارمەندی گومرگ و ئەفسەرێکی ئەمنی لەخۆدەگرێت، دەستگیرکردنی ئەم تۆمەتبارانەش دوای بەدواداچوونی وردی هەواڵگری و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەر بووە کاتێک لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا و بە سەرپێچییەوە دەستبەسەر کراون، لە ئێستاشدا سەرجەم بەڵگەکانی تاوانەکە تۆمار کراون و دەستبەسەرکراوەکان ڕادەستی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەسپاکی کەرکووک کراون بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان، ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەزگا ئەمنییەکان دێت بۆ پاراستنی ماڵی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا