بەرێوەبەری نوێی کارەبای کەرکوک دیاری کرا
ئومێد سوبحی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکووک ڕاگەیاند: کارکردنی مەیدانی و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانمان دەبێت.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەندازیار ئومێد سوبحی سەبری وەک بەڕێوەبەری نوێی لقی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک دەستبەکاربوونی خۆی ڕاگەیاند، و سووربوونی خۆی ئاشکرا کرد بۆ کارکردن بە گیانی یەک تیمی بە مەبەستی بووژاندنەوەی کەرتەکە و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.
بەڕێوەبەری نوێی کارەبا جەختی کردەوە کە قۆناغی داهاتوو لەسەر بنەمای ئامادەیی مەیدانی، بەدواداچوون بۆ کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، ئەنجامدانی کارەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە، و وەڵامدانەوەی خێرای سکاڵای هاووڵاتییان دەبێت؛ ئەمەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای کەرکووک و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و بە هەوڵ و کۆششی کارمەندانی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک.
هەروەها سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە پیرۆزباییان لێکردووە، بەڵام داوای لێبوردنی کرد لە وەرنەگرتنی پیرۆزبایی لە کاتی ئێستادا، بە مەبەستی تەرخانکردنی تەواوی کات و هەوڵەکانی بۆ کارکردنی مەیدانی و بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و کەرتی کارەبا.
لە کۆتاییدا ئومێد سوبحی ئاماژەی بەوە دا کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی کەرتی کارەبا پێویستی بە دوو هێندەکردنی هەوڵەکان و کارکردن بە بەرپرسیارێتی و دەستپاکی هەیە، و گوتی: «بە هەوڵ و دڵسۆزیی کارمەندانی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک وەک یەک تیم کار دەکەین و خزمەتی زیاتر پێشکەش بە عێراق و کەرکووک و دانیشتووانەکەی دەکەین.