عێراق ریکۆردێکی مێژووی تۆماردەکات

عێراق ریکۆردێکی مێژووی تۆماردەکات
خاڵی گومرکی نێوان عێراق و تورکیا

لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرا بووە کە داهاتە گومرکییەکانی عێراق لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ گەیشتوونەتە زیاتر لە ٢.٥ تریلیۆن دینار. ئەم ژمارەیە بە یەکێک لە بەرزترین ئاستەکانی داهاتی گومرکی لە مێژووی نوێی عێراق دادەنرێت.

بەپێی ئامارەکان، تەنها لە مانگی تەمووزدا نزیکەی ٥٦٠ ملیار دینار داهاتی گومرکی کۆکراوەتەوە، و ئەگەر ئەم ڕێژەیە بەردەوام بێت، چاوەڕوان دەکرێت کۆی داهاتە گومرکییەکان تا کۆتایی ساڵ زیاتر لە ٣.٥ تریلیۆن دینار بگەن.

شارەزایان دەڵێن ئەم ئاستەی داهاتە گومرکییە، بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، لە کەمترین حاڵەتدا یەکێکە لە باشترین تۆمارەکان و وێدەچێت هاوشێوەی ئەم ئاستە داهاتە لە مێژووی نوێی عێراق زۆر کەم بینیبێت.