د.خالید شوانی سەلامەتە

د.خالید شوانی سەلامەتە

وابڵاوکرایەوە کە ئەمڕۆ د، خالید شوانی وەزیری دادی حکومەتی عێراق تووشی رووداوێکی هاتوچۆبووە، بەڵام هیچ یەکێک لە میدیاکانی عێراق و میدیای وەزاتەری داد هیچ هەواڵێکیان لەبارەی ئەم رووداوەوە بڵاونەکردەوە، دواجار پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغدا بڵاویکردەوە کە خالید شوانی سەلامەتە.

مازن غەریب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فەیسبووکەکەی چەند وێنەیەکی ئەمڕۆی خۆی و د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناوچەی قادسیە لە بەغدادی پایتەخت، تووشی رووداویکی سەختی هاتووچۆ بوو، بەڵام “سوپاس بۆ خودا دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد سەلامەتە