هاوین کۆتای هات
کەشناسیی عێراق: ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پاییزی کەشوهەوایە و پلەکانی گەرما دادەبەزن
راپۆرت/ شاد ئازاد
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە (١/٩٢٠٢٦) بە سەرەتای وەرزی پاییز لە ڕووی کەشوهەواوە دادەنرێت و لەمڕۆوە بە شێوەیەکی پلەبەپلە گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوای ناوچەکانی عێراقدا دێت.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی، لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم وەرزە نوێیەدا، گۆڕانکاری لە ئاڕاستەی با و پەستانی هەوادا ڕوودەدات، کە دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما و شکانی ئاستی گەرما توندەکەی وەرزی هاوین.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕاستە لە ڕووی فەلەکییەوە وەرزی پاییز لە ٢١ی ئەیلوولەوە دەستپێدەکات
بەڵام لە ڕووی زانستی کەشوهەواوە، سەرەتای مانگی نۆ وەک دەستپێکی فەرمیی وەرزی پاییز هەژمار دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا هەوا بەرەو فێنکبوون دەچێت
بەتایبەت لە کاتەکانی شەو و بەیانیانی زوودا.