هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا ڕۆژنامەنووس «قوسەی شەفیق»یان دەستبەسەر کرد بە تۆمەتی باج‌وەرگرتن

هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا ڕۆژنامەنووس «قوسەی شەفیق»یان دەستبەسەر کرد بە تۆمەتی باج‌وەرگرتن
مستەفا سەنەد بۆ رۆژنامەنوس قوسەی شەفیق

دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووس قوسەی شەفیق

هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا ڕۆژنامەنووس «قوسەی شەفیق»یان دەستبەسەر کردووە بە تۆمەتی باج‌وەرگرتن/ئیبتزاز، بە بڕی 30 هەزار دۆلار.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری پەیوەندییەکان، «موستەفا سەند»، لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی نووسی:

«برا قوسەی، بەخوا حەزم لێت بوو، بە تایبەتی لە ڕۆژانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لە دژی زۆرداریی ئەو کەسانە. بەڵام لە هەندێک ڕووداو و مامەڵە لەگەڵ هەندێک کۆمپانیا و کەسایەتی تێکەڵبوویت، سەرسام بووم. هەوڵم دا پەیوەندیت پێوە بکەم و ڕوونکردنەوە وەربگرم، بەڵام تۆ ڕێگەت نەدا. گومانم کرد شتێک هەیە، داخمە کە گومانەکەم ڕاست دەرچوو، و زیاتر داخمە کە پێش کاتژمێرێک بە تاوانی ئاشکرا دەستبەسەر کرایت.»

 قوسەی شەفیق بەوە ناسراوە کە زۆرێک لە پەڕگە و دۆسیەکانی گەندەڵی لە ناو ژمارەیەک دامەزراوە و فەرمانگەکانی دەوڵەت ئاشکرا کردووە.