سەرۆک وەزیران پەیامێکی لە رۆژی نیشتمانی گۆرەبەکۆمەڵەکان بڵاوکردەوە

سەرۆک وەزیران پەیامێکی لە رۆژی نیشتمانی گۆرەبەکۆمەڵەکان بڵاوکردەوە
گۆڕێکی بەکۆمەڵ

لەمیانەی ڕۆژی نیشتمانیی گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، یادەوەریی قوربانییە مەزنەکانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان بەرز ڕادەگرین، کاتێک لەسەر دەستی ڕژێمی دیکتاتۆری پێشوو ڕووبەڕووی دڕندەترین شێوازی کوشتن و ئەشکەنجەدان بوونەوە.

​ پابەندبوونی خۆمان دووپات دەکەینەوە بە دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانییان، چ ئەوانەی لەسەر دەستی دیکتاتۆریەتی لەناوچوو شەهید بوون، یان ئەوانەی لەلایەن پاشماوەکانیانەوە کە سەر بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانن کرانە ئامانج، و بەڵێن دەدەین کە ژیانێکی سەربەرزانە و شایستە بۆ ئەوان و سەرجەم هاوڵاتیانی عێراقی دابین بکەین."