کاتی وەرگرتنەوە کارتی نیشتمانی گۆڕا

کاتی وەرگرتنەوە کارتی نیشتمانی گۆڕا
فەرمانگەی باری شارستانی کەرکوک

ئاگاداریەک لە فەرمانگەی باری شارستانی کەرکووکەوە 

فەرمانگەی باری شارستانی کەرکوک هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کەلە بەرواری ١١/٥/٢٠٢٦ ەوە کاتیی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی دەگۆڕێت و گۆڕانکاری بەسەردادێت 

فەرمانگەکە ئاماژەی بەگۆڕینی کاتی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی کردووە بۆ ئەوهاوڵاتیانەی لە کاتی نوێکردنەوە یاخود دەرکردنی کارتی نیشتمانی ( بطاقة الوطنية )  سەردانی فەرمانگەکە دەکەن بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بێت بۆ لەمەودوا تەنها لە کاتژمێر ٨ ی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر ٣ ی دوای نیوەڕۆ دەتوانن سەردانی فەرمانگەکە بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە ..