ئاسایشی نیشتمانی زیاتر لە ملیارێک دینار دەستبەسەردا دەگرێت و تۆڕەکانی قاچاخچێتی دراو لە چەند پارێزگایەک هەڵدەوەشێنێتەوە
ئاسایشی نیشتمانی زیاتر لە ملیارێک دینار دەستبەسەردا دەگرێت و تۆڕەکانی قاچاخچێتی دراو لە چەند پارێزگایەک هەڵدەوەشێنێتەوە
لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی مەیدانیی بەردەوام، و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری، مەفرەزەکانی دەزگاکە توانیان ئەم چالاکییانەی خوارەوە لە چەندین پارێزگادا جێبەجێ بکەن:
دیالە
تۆڕێکی قاچاخچێتی دراو لە نێوان بەغدا و سلێمانیدا هەڵوەشێندرایەوە کە لە ڕێگەی کارتی (ماستەر کارد)ەوە کاریان دەکرد. لەم چالاکییەدا دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە ئامێری POS و چەندین کارتی ئامادەکراو بۆ قاچاخچێتییان پێبووە.
كەركوك
تۆڕێکی تر کە لە شەش کەس پێکهاتبوون هەڵوەشێندرایەوە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەستبەسەر ٢٥١ کارتی ماستەر کارد و ٢٥٢ سیمی کارتی پەیوەندیکردندا گیرا، کە بۆ قاچاخچێتی دراوی بیانی بۆ دەرەوەی وڵات بەکاردەهێنران.
نەینەوا
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری ساختەی پێبووە.
بەغدا
تۆمەتبارێکی داواکراو بەپێی ماددەی (٤٥٦) دەستگیرکرا، کە بڕە پارەیەکی زەبەلاحی پێبووە و تێپەڕی لە ملیارێک و ٣٢٤ ملیۆن دیناری عێراقی و ٢٥٦ هەزار دۆلاری ئەمریکی کردووە.
بەسرە
زنجیرەیەک پرۆسەی فێڵکردن و ساختەکاری دارایی ڕێکخراو کە هاووڵاتیانی دەکردە ئامانج پووچەڵکرایەوە. تۆمەتبارەکان لە ڕێگەی دروستکردنی لاپەڕەی ساختە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بانگەشەیان بۆ فرۆشتنی ئەوەی پێی دەوترێت (دۆلاری بەستوو - المجمد) بە نرخێکی هەرزان دەکرد. دوای ڕێککەوتن لەگەڵ قوربانییەکاندا، لەبری دراوی ڕاستەقینە، دراوی ساختەیان پێدەدان. ئەم هەوڵانە بوونە هۆی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا (بەجەرمی مەشهود)، کە نزیکەی ١٠ هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە.
گشت تۆمەتبارەکان لەگەڵ شتومەکە دەستبەسەرداگیراوەکاندا ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان.