بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ شۆفێران لە وەرزی هاویندا بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ شۆفێران لە وەرزی هاویندا بڵاودەکاتەوە
ئاگاداری هاتوچۆی عێراق بۆ شۆفێران

لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی دکتۆر حوسێن عەوادی، بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ، و لەپێناو پاراستنی گیانی شۆفێران و بەکارهێنەرانی ڕێگاکان، فەریق دکتۆر عودەی سەمیر حەسانی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆ، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، کۆمەڵێک ڕێنمایی و ڕاسپاردەی بەپەلەی ئاراستەی شۆفێرانی خاوەن ئۆتۆمبێل کرد.

​بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:

​پشکنینی خولی: دڵنیابوونەوە لە بوونی مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتی لە ئۆتۆمبێلەکاندا و ئەنجامدانی پشکنین و چاککردنەوەی بەردەوام.

​دوورکەوتنەوە لە ماددە تەقەمەنییەکان: بە هیچ شێوەیەک عەتر، بتڵی غاز، چەرخ، پاتری، یان هەر ماددەیەکی تری شلەمەنی و شتی شیاو بۆ گڕگرتن لەناو ئۆتۆمبێلدا جێنەهێڵرێت، بەتایبەت کاتێک ئۆتۆمبێلەکە لەبەر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا ڕادەگیرێت.

​ئامادەکردنی ئاگرکوژێنەوە: دڵنیابوون لە کارکردن و ماوەی بەسەرنەچوونی بتڵی ئاگرکوژێنەوە و جێگیرکردنی لە شوێنێکی ناو ئۆتۆمبێلەکەدا کە لە کاتی پێویستدا بە ئاسانی دەست پێی بگات.

​پشکنینی تایەکان: پشکنینی بەردەوامی تایەکان و دڵنیابوون لە ڕادەی پەستانی هەوای ناو تایەکە، بۆ ڕێگریکردن لە تەقینیان بەهۆی کاریگەریی بەرزی پلەکانی گەرماوە.

​سەرچاوەی سووتەمەنی: پێویستە سووتەمەنی تەنها لە وێستگە فەرمییەکانەوە وەربگیرێت و بە هیچ شێوەیەک لەو فرۆشیارانە نەکڕدرێت کە لەسەر شەقامەکان بە نایاسایی سووتەمەنی دەفرۆشن.

​چاودێریکردنی شلەکان: بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئاستی ئاوی ساردکەرەوە (ڕادێتەر) و ڕۆنی بزوێنەر، ئەمەش لەپێناو پاراستنی کارایی ئۆتۆمبێلەکە و ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بزوێنەرەکە (حماوة).

​له‌ کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە پابەندبوونی هاووڵاتییان و شۆفێران بەم ڕێنماییانەوە، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و ئاگرکەوتنەوە، و دەبێتە هۆی پاراستنی سەلامەتیی هەموان.