​درێژکردنەوەی کاتی دەوامی وێستگەکانی سووتەمەنی حکومی ڕاگەیەندرا

​درێژکردنەوەی کاتی دەوامی وێستگەکانی سووتەمەنی حکومی ڕاگەیەندرا
وێستگەی دابەش کردنی بەنزینی حکومی

بەهۆی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت هاوشان لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی کاتی دەوامی وێستگەکانی دابەشکردنی سووتەمەنی حکومی، بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان.

​خشتەی نوێی دەوامی وێستگەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

​وێستگەکانی ناوەندی شار: لە کاتژمێر (۷:۰۰)ی بەیانی تا (۱۱:۰۰)ی شەو کراوە دەبن، جگە لەو وێستگانەی کە ئێشکگرن (خافرة) و بە شێوازی ٢٤ کاتژمێری کاردەکەن.

​وێستگەکانی دەرەوەی ناوەندی شار: لە کاتژمێر (۷:۰۰)ی بەیانی تا (٥:۰۰)ی ئێوارە.

​وێستگەی تارق بن زیاد: لە کاتژمێر (۷:۰۰)ی بەیانی تا (۷:۰۰)ی ئێوارە.

​تێبینی: کارکردن بەم ڕێنماییە نوێیە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢١ـەوە دەستپێدەکات و تا ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٦ بەردەوام دەبێت.