فريق ڕوکن زێد حۆشی موسەوی ئەرکی سەرۆکی دژە تیرۆری وەرگرت

فريق ڕوکن زێد حۆشی موسەوی ئەرکی سەرۆکی دژە تیرۆری وەرگرت
فەریق روکن زێد حوشی موسەوی بەرپرسی نوێی دژەتیرۆری عێراق

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی تەموزی ٢٠٢٦، الفريق ڕوکن زێد حۆشی موسەوی ئەرکی کارکردنی وەک سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر وەرگرت، لە شوێنی الفريق اول ڕوکن کەریم التميمي.

​سەرۆکی نوێی دەزگاکە جەختికردەوە کە ئەرکە نوێیەکانی تەنها درێژەپێدانی ئەو هەوڵانەن کە لە پرۆسەکانی ڕزگارکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی باندە تیرۆریستییەکان لە مەیداندا پێشکەشی کردوون، هەروەها جەختیشی لەسەر بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی تواناکانی دەزگاکە لە سەرجەم ئاستەکاندا کردەوە بۆ بەهێزکردنی ئامادەیی لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکاندا بە شێوازێک کە بەشداربێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدواداچوونی پاشماوەی تیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ پێکهاتە ئەمنی و سەربازییە جیاوازەکاندا.

​ناوبراو پابەندبوونی دەزگای دژە تیرۆری دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی بەوپەڕی پیشەگەرییەوە و پاراستنی دەستکەوتە ئەمنییە بەدیهاتوەکان، هەروەها دەستخۆشی لە ئەزموونی کەڵەکەبووی کارمەندەکانی و قوربانیدانی شەهیدە قارەمانەکان و بریندارە بەڕێزەکانی کرد.