وەزارەتی نەوت هەوڵی تەواو دەدات بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی هاووڵاتییان.

وەزارەتی نەوت هەوڵی تەواو دەدات بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی هاووڵاتییان.
وەزیری نەوتی عێراق

وەزارەتی نەوت هەوڵی تەواو دەدات بۆ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی هاووڵاتییان.

سەلیم ڕکابی، وتەبێژی وەزارەت نەوتی عێراق بۆ ڕۆژنامەی (سەباح)؛

عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانیی ڕۆژانەی بەنزین کە دەگاتە پێنج ملیۆن لیتر، پشت بە هاوردەکردنی لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشوورەوە دەبەستێت، ئەمەش لەکاتێکدایە بەکاربردن لە ناوخۆدا بەهۆی وەرزی هاوینەوە بۆ نزیکەی 35 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

گرژییەکانی ناوچەکە و ئاستەنگە ئەمنیی و لۆجستییەکان هۆکارن بۆ سەختبوونی گرێبەستە دەرەکییەکان.

لە ئێستاشدا وەزارەت تەنها پشت بە یەک کەشتیی گواستنەوە دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە لە نێوان هەر گەشتێکدا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ کەمبوونی سووتەمەنی دروست ببێت.

بەمەبەستی چارەسەری ئەمەش، وەزیری نەوت لە ڕێگەی شانەی قەیرانەکانەوە ڕێنمایی داوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی پشتیوان بۆ زامنکردنی بەردەوامیی گەیشتنی بەنزین.