پۆستەرێکی تەندروستی کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە

پۆستەرێکی تەندروستی کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە

رێنمایەکی تەندروستی هاوڵاتیانی عەرەب توڕەدەکات

نەخۆشخانەی گشتی داقوق پۆستەری رێنمایی خۆپارێزی لەبارەی نەخۆشی ئایدزەوە بڵاوکردووەتەوە

بەشێکی رێنماییەکە وێنەی ئافرەت و پیاوێکە کە باس لەدورکەوتنەوە لەپەیوەندی ناشەرعی دەکات و دەبێتەهۆکاری بڵاوبونەوەی ئایدز

لەوێنەکەدا ئافرەت و پیاوەکەی دەرکەوتوون دشداشەی پیاوانە و جبەی رەشی ئافرەتانی لەبەردایە وادەردەکەوێ عەرەببن

ئەمەیش هاوڵاتیان و چالاکوانانی عەرەبی نیگەرانکردوە و داوای رونکردنەوە لەبەڕیوبەری تەندروستیکەرکوک دەکەن کە لەپێکهاتەی تورکمانە