گۆڕانگاری لە پۆستی باڵادا کرا
گۆڕانکاری لە باڵاترین پۆستی ئەمنیی کەرکووک دەکرێت و فەرماندەیەکی نوێ ئەرکی پاراستنی شارەکە دەگرێتە ئەستۆ و فەرماندەی پێشووش دەچێتە بەغدا. ئەم گۆڕانکارییە لەم کاتەدا چ مانایەک دەگەیەنێت؟
بەپێی زانیارییەکان، لیوا روکن مەعد بدای دەراجی، کە ئەفسەرێکی خاوەن ئەزموونی سوپای عێراقە، وەک فەرماندەی نوێی ئۆپراسیۆنی کەرکووک دەستنیشانکرا. هاوکات لیوا روکن ساڵح خزر، فەرماندەی پێشوو، بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت بۆ وەرگرتنی پۆستێکی باڵاتر لە دەستەی پلاندانانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق
وە لیوا روکن معد بدای دەرجای ئەفسەرێکی دیاری سوپای عێراقە و ناوبراو پێشتر فەرماندەی فیرقەی ١٧ی سوپای عێراق بووە، کە یەکێکە لە فیرقە گرنگەکانی سوپا و بەرپرسیارێتی پاراستنی ناوچە هەستیارەکانی دەوروبەری بەغدای لەسەر بووە.
شارەزاییەکی زۆری هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکان و دۆزینەوەی حەشارگەکان.
بەوە ناسراوە کە زۆر جەخت لەسەر "هەواڵگری" و "کێوماڵکردنی بەردەوام" دەکاتەوە بۆ ڕێگری لە هەر جوڵەیەکی تیرۆریستی.
هەر بۆیە بەهۆی یەو ئەمزونی هەیەتی کراوە بە بەرپرسی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی کەرکوک