دادگای تێهەڵچوونەوە دژی جوتیارێکی کوردی شەناغە بڕیاریدا

دادگای تێهەڵچوونەوە دژی جوتیارێکی کوردی شەناغە بڕیاریدا

دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارێکی دادگای کەرکوک لە بەرژەوەندی جوتیارێکی گوندی شەناغە هەڵدەوەشێنێتەوە، بەڵام دۆسیەیەکی دیکەی وەزارەتی بەرگری پەسەند دەکات

دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارێکی پێشووی دادگای کەرکوکی ڕەتکردەوە، کە تێیدا محەغەد ئەمین جوتیاری گوندی «شەناغە» بە تاوانبار ناسێنرابوو؛ئەمەش لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن سەربازێکەوە لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠٢٥ تۆمار کرابوو، کاتێک ناوبراو هەوڵی خنکاندنی جوتیارەکەی بە ملپێچەکەی خۆی دابوو.

سەبارەت بە وردەکاریی بڕیارەکە،محەمەد ئەمین ڕایگەیاند کە دادگای تێهەڵچوونەوە تۆمەت و بڕیاری دادگای کەرکوکی لەو دۆسیەیەدا هەڵوەشاندووەتەوە و بێتاوان دەرچووە.

سەبارەت بە سکاڵای دووەم، کە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە لە دژی ناوبراو تۆمار کرابوو، دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارەکەی پێشووی دادگای کەرکوکی پشتڕاست کردەوە و دۆسیەکەی لەو بەشەدا یەکلا کردەوە.