عێراق و سوریا هەنگاوی نوێ دەنێن بۆ دووبارە چالاککردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک–بانیاس
لە هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ جۆراوجۆرکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوت، عێراق و سوریا کار لەسەر دووبارە چالاککردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک–بانیاس دەکەن؛ بۆرییەک کە لە ساڵی 2003ەوە بە شێوەیەکی فەرمی لە کار کەوتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی Reuters، ئەمریکا پشتگیری هەوڵەکان دەکات و پێی وایە دووبارە کارپێکردنی ئەم بۆرییە دەتوانێت وەک ڕێگایەکی جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت کار بکات و پاشکۆیی عێراق بە تنگەی هورموز کەم بکات. هەروەها کۆمپانیای Chevron لە گفتوگۆدا بەشداری هەیە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی ڕێگاکانی بۆرییەکە.
هەروەها کابینەی عێراق پێشتر ڕێککەوتنی سەرەتایی پەسەند کردووە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی و دارایی بۆ چەند پرۆژەی بۆری نەوت، لەوانەش ڕێگای بەسرە–حەدیسە–بانیاس، کە بەشێکە لە ستراتیژی نوێی بەغدا بۆ فراوانکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت.
بەپێی هەندێک لە پلاندانانە تازەکان، ئەگەر پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت، توانای گواستنەوەی نەوت لە ڕێگای بانیاس دەتوانێت بگاتە نزیکەی ٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا. هەروەها ئەم پرۆژەیە بەشێکە لە هەوڵە هەرێماییەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگای جێگرەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت لە دەرەوەی تەنگەی هورموز.