لە واشنگتۆن.. کۆمپانیای بەرهەم (ABG) و KBRی ئەمریکی یاداشتێکی تێگەیشتنیان واژۆ کرد
کۆمپانیای بەرهەم (ABG)، تایبەت بە پالاوتن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی ژووری بازرگانی عێراق–ئەمریکا، کە لە پایتەختی ئەمریکا، واشنگتۆن، بەڕێوەچوو، یادداشتێکی تێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی KBR واژۆ کرد.
ئەم ڕووداوە بە ئامادەبوون و چاودێری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، ئەنجامدرا و ئامانجی بریتییە لە فراوانکردنی هاوکاری نێودەوڵەتی و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و شارەزایی نوێکان لە بواری گەشەپێدان و چارەسەرکردنی گاز.
بەپێی ناوەڕۆکی ئەم یادداشتە، هەردوو لا ئومێدوارن هەنگاوەکانی هاوبەشی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکانی بواری وزە بگرنەبەر، کە دەبێتە هۆی پشتیوانیکردن لە کەرتی تایبەتی عێراق و دروستکردنی دەرفەتە نوێکانی وەبەرهێنان و کار.