کاتی وەرگرتنەوە کارتی نیشتمانی گۆڕا
ئاگاداریەک لە فەرمانگەی باری شارستانی کەرکووکەوە
فەرمانگەی باری شارستانی کەرکوک هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کەلە بەرواری ١١/٥/٢٠٢٦ ەوە کاتیی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی دەگۆڕێت و گۆڕانکاری بەسەردادێت
فەرمانگەکە ئاماژەی بەگۆڕینی کاتی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی کردووە بۆ ئەوهاوڵاتیانەی لە کاتی نوێکردنەوە یاخود دەرکردنی کارتی نیشتمانی ( بطاقة الوطنية ) سەردانی فەرمانگەکە دەکەن بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بێت بۆ لەمەودوا تەنها لە کاتژمێر ٨ ی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر ٣ ی دوای نیوەڕۆ دەتوانن سەردانی فەرمانگەکە بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە ..