شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت 20ساڵە ئەم کەشە هاوشێوەی نەبوە

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت 20ساڵە ئەم کەشە هاوشێوەی نەبوە

شارەزایەکی کەشناسی عێراق هۆشداری دەدات لە بارستە هەوایەکی ساردی دەگمەن کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵات.

عەلی جابر زیادی، شارەزای کەشناسی عێراق، ڕایگەیاند کە دیاردەی ئێستای کەشوهەوا دەگمەنە، چونکە بە شێوەیەکی ئاسایی لەم کاتەی ساڵدا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام ئێستا نۆ پلە دابەزیوە.

ئەم دابەزینە پلەی گەرما، کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لەم وەرزەدا ڕووینەداوە، بووەتە هۆی گۆڕانی کەشوهەوا لە گەرمایەکی تاقەتپڕوکێنەوە بۆ کەشێکی فێنک.

پێشبینی دەکرێت هەرێمی کوردستان نۆ پلە و ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست و باشووریش شەش پلە دابەزینی پلەی گەرما بەخۆیانەوە ببینن.

هاوکات، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژئاوای نەجەف و موسەننا دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتەکانی داهاتوودا باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، سەڵاحەدین، دیالە و باکووری بەغدا بگرێتەوە.

کاریگەری ئەم بارستە هەوایە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە دەستیپێکردووە و تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام دەبێت.