پڕۆژەیاسای نوێی هاتووچۆ؛ هەڵوەشاندنەوەی دوبارەبوونی سزاکان و ڕێگەدان بە پەردەکردنی ئۆتۆمبێل

پڕۆژەیاسای نوێی هاتووچۆ؛ هەڵوەشاندنەوەی دوبارەبوونی سزاکان و ڕێگەدان بە پەردەکردنی ئۆتۆمبێل
هاتوچۆی عێراق

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە میوانداریکردنی بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆ، ڕەشنووسی پڕۆژەیاسایەکی نوێی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ تاوتوێ کردووە کە ئێستا لە ڕێڕەوەکانی پەرلەماندایە.

​بەپێی وتەی سەرچاوە پەرلەمانییەکان، گرنگترین خاڵەکانی ئەم هەمواره پێشنیازکراوە بریتین لە:

​هەڵوەشاندنەوەی دوبارەبوونی سزاکان (مضاعفة الغرامات): بەپێی پڕۆژەکە، سزای سەرپێچییەکان دوبارە ناکرێنەوە و هەموار دەکرێنەوە.

​پەردەکردنی شووشەی ئۆتۆمبێل (تظليل السيارات): ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدرێت شووشەی ئۆتۆمبێلەکانیان تا ڕێژەی 40% بە خۆڕایی پەردە بکەن (تظليل)، و ڕێژەکانی زیاتر لەوەش بەبەرامبەر ڕسووماتی دیاریکراو دەبێت.

​چاوەڕوانیی پەسەندکردن:

ئەم پێشنیازانە لە ئێستادا وەک پڕۆژەیاسا لە پەرلەمان تۆمار کراون و تا لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە دەنگیان لەسەر نەدرێت، ناکەونە بوار جێبەجێکردنەوە. بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا ئەم هەموارە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.